پرۆژەى(حوكمڕانى دروست پايه‌يه‌كه بۆ ئاشتى به‌رده‌وام – سيمينارى چوارەم)
- marwadejla
- Feb 22
- 1 min read
لە چوارچێوەى پرۆژەى(حوكمڕانى دروست پايه‌يه‌كه بۆ ئاشتى به‌رده‌وام) له رێكه‌وتى 22/02/2025، دامه‌زراوه‌ى ديجله بۆ پێكه‌وژيان وگه‌شه‌پێدان چوارەم سيمينارى لە زنجیرە سیمنارەکانى پرۆژەکە سازكرد، له ئۆفيسى سه‌ره‌كى دامه‌زراوه‌كه له شارى كه‌ركوك به به‌شدارى گرووپێك لە خوێندکارانی زانکۆ وپەیمانگاکان.
سيميناره‌كه كه به‌شێوه‌ى به‌شدارى راستوخۆ و گفتوكۆى ئازاد به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ى له‌خۆگرتبوو:
- چه‌مكى حوكمڕانى دروست
- چه‌مكى بنياتنانى ئاشتى
- په‌يوه‌ندى نێوان حوكمڕانى دروست و بنياتنانى ئاشتى
- به‌ڕيوه‌بردنى كۆمه‌ڵگه‌ى هه‌مه‌ڕه‌نگ (ده‌رفه‌ت وئاڵنگارييه‌كان)
- پايه‌كانى پرۆسه‌ى بنياتنانى ئاشتى
- رۆڵى ده‌سته‌بژێرى كۆمه‌ڵايه‌تى و كه‌سايه‌تييه كاريگه‌ره‌كان له پايه‌كانى پرۆسه‌ى بنياتنانى ئاشتىدا
گفتوگۆكان و گۆڕينه‌وه‌ى بيروڕا به‌شێوه‌يه‌كى ئازادانه وله كه‌شێكى لێكتيگه‌يشتندا به‌ڕێوه‌چوون به‌ئاراسته‌ى كارى ده‌سته‌جه‌معى و سازكردنى سيمينار و چالاكى زياتر له ئاينده‌دا كه په‌يوه‌ست بن به‌و ته‌وه‌رانه‌ى خرابوونه‌روو.