رێووڕەسمی کردنەوەی دامەزراوەی دیجلە بۆ پێکەوەژیان وگەشەپێدان له شاری کەرکوک.tech-dejlaAug 6, 20241 min readUpdated: Nov 27, 2024رۆژى سێشه‌ممه، رێكه‌وتى 6/8/2024 له رێوڕه‌سمێكى تايبه‌تدا ئۆفیسی سه‌ره‌كى (دامه‌زراوه‌ى ديجله بۆ پێكه‌وه‌ژيان و په‌ره‌پێدان) له شارى كه‌ركوك كرايه‌وه. شايه‌نى باسه به‌شێكى زۆر له ميوانه بانگهێشتكراوه‌كان له كه‌سايه‌تى و رێكخراو و ده‌سته‌بژێر له نه‌ته‌وه جياجياكانى شاره‌كه ئاماده‌ى رێوڕه‌سمه‌كه بوون. سه‌ره‌تا سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى ديجله، دواى به‌خێرهاتن، به‌كورتى باسى له دامه‌زراوه‌كه و به‌رنامه‌ى كار و ديدگاى دامه‌زراوه‌كه كرد له پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتييانه و په‌ره‌پێدانى به‌رده‌وام و وشيارى سياسى و ياسايى. دواتر رێكخه‌رى به‌رنامه‌كانى دامه‌زراوه‌كه ئاماژه‌ى كرد بۆ به‌رنامه و پرۆژه و چالاكييه‌كانى دامه‌زراوه‌كه له‌سه‌ر ئاسته‌كانى (كورت، مامناوه‌ندى و دوور - مه‌ودا). پاشان ئاماده‌بووان سه‌رنج و پێشنياره‌كانى خۆيان خسته‌ڕوو.