رۆڵى هاونيشتمانێتى له به‌رقه‌راركردنى ئاشتى كۆمه‌ڵايه‌تى و بنياتنانى ده‌وڵه‌تدا
- marwadejla
- Jan 13
- 1 min read
Updated: Jan 14
له رێكه‌وتى 13/1/2025 دامه‌زراوه‌ى ئه‌وروپى بۆ دايه‌لۆگ و په‌ره‌پێدان، به به‌شدارى نوێنه‌رى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران و دايه‌لۆگى نيشتمانيى عيراقى و به ئاماده‌بوونى ژماره‌يه‌ك باڵيۆز، وۆركشۆپێكى سازكرد له شارى سليمانى به ناونيشانى (رۆڵى هاونيشتمانێتى له به‌رقه‌راركردنى ئاشتى كۆمه‌ڵايه‌تى و بنياتنانى ده‌وڵه‌تدا).
سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى ديجله بۆ پێكه‌وه‌ژيان و په‌ره‌پێدان به‌شدارى وۆركشۆپه‌كه‌ى كرد، كه چه‌ندين ته‌وه‌رى له‌خۆگرتبوو په‌يوه‌ست به بابه‌تى سه‌ره‌كى به ئامانجى بنياتنانى ئاشتى له‌سايه‌ى دامه‌زراوه‌ى پته‌و كه زامنى ده‌سته‌به‌ركردنى مافى هه‌مووان بكات، له‌سه‌ر بنه‌ماى هاونيشتمانێتى راسته‌قينه. له‌گرنگترينى ئه‌و ته‌وه‌رانه؛ كاريگه‌رى نه‌بوونى ناسنامه‌ى هاونيشتمانى له‌سه‌ر بنياتنانى ده‌وڵه‌ت و شيرازه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى، پرۆسه‌ى بنياتنانى ئاشتى، ميكانيزمه‌كانى هه‌مواركردنى ده‌ستوور كه زامنى چه‌سپاندنى بنه‌ماكانى هاونيشتمانى بێت، رۆڵى ده‌سته‌بژێر له به‌رقه‌راركردنى ئاشتى كۆمه‌ڵايه‌تى و ده‌ستپێشخه‌رييه پێويسته‌كان له‌سه‌ر ئاستى نيشتمانيى بۆ به‌ديهينانى ئامانجەکان.