دیداری لێبوردەیی
- marwadejla
- Dec 16, 2024
- 1 min read
Updated: Jan 14
لەسەر بانگهێشتی ’’پەیمانگەی ناشناڵ بۆ تەكنۆلوجیا‘‘ تيمى دامەزراوەی دیجلە بۆ پێكەوەژیان وگەشەپێدان، بەشداری كرد لە پانێلێك بە ناونیشانی ’’دیداری لێبوردەیی‘‘ كە لەلایەن رێكخراوی شار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی و رێكخراوی دایەلۆگ و كلتوورەوە سازكرابوو لە شاری سلێمانی لە رێكەوتی ١٦/١٢/٢٠٢٤. مەبەستی سەرەكی ئەم دیدارە بریتی بوو لە گەیاندنی پەیامی بەرقەراركردنی ئاشتی و تەبایی لە بوارەكانی كۆمەڵایەتی و كلتووریدا هەروەها رۆڵی راگەیاندن لە بواری ئاشتی كۆمەڵایەتی لەنیوان پێكهاتە جیاجیاكانی كۆمەڵگەدا.